چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو

چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو

چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو

چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو

چاڵیی ژێر چاو لە تەمەنی ٣٠ ساڵی بۆ ئەوە لاوە دەست پێدەکات، بۆ ڕزگاربوون لە چاڵی ژێر چاو چەند شێوازێکی جۆراوجۆر بوونیان هەیە. هەوڵ دەدەین باشترین چارەسەر بۆ نەهێشتنی چاڵی ژێر چاو و کاریگەرترین ڕێگا چارە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیەتان پێ بناسێنین.

هۆکارە سەرەکییەکانی چاڵکەوتنی ژێر چاو

 هەڵاوسان یان چاڵی ژێر چاو، زۆربەی کات بە هۆی چوونە تەمەنەوە ڕوو دەدەن. هەڵبەت لەوانەیە هەندێک لە نەخۆشییەکان ببنە هۆکاری دروستبوونی ئەم کێشەیە. ڕێژەی ئەستووری پێستی دەوری چاو نزیکەی یەک لە سەر دەی ڕێژەی ئەستووریی بەشەکانی دیکەی پێستی دەموچاوە. کاتێ پێست تەنک بێت، بەئاسانی دەگۆڕێت، هەر بۆیە لەوانەیە ژێر چاو بە ئاسانی گۆڕانکاری بەسەردا بێت و تووشی چرچ و لۆچ و چاڵکەوتن ببێت.

ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی دروست بوونی ئەم کێشەیە بریتین لە پاڵەپەستۆی خوێن خوێن، لێکبڕاوی تۆڕینە، شەکرە، نەخۆشی ئاوی ڕەش (گلۆکۆم) و کێشەی تیرۆئید وەکوو نەخۆشیی گرۆئیز و پڕکاری تیرۆئید. لە بەربڵاوترین هۆکارەکانی چاڵیی ژێر چاو دەتوانین ئاماژە بکەینە جۆرە جیاجیاکانی ئالێرژی. یەکێک لە ئاسانترین و سەرەکیترین شێوازەکانی چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو ئەوەیە کە بەردەوام ئەم بەشە چەور و شێدار بهێڵینەوە، چۆنکە یەکێک لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی شلبوونەوە و ڕەشی پێستی ژێر چاو و هەروەها چاڵکەوتنی ژێر چاو، نەمانی چەورییە لەم بەشەی پێستدا. 

لە هۆکارە سەرەکییەکانی دیکەی چاڵیی ژێر چاو دەتوانین ئاماژە بکەین بە حەساسیەت بە هەندێک لە خواردنەکان بەتایبەت شیرەمەنییەکان، نەخۆشییەکانی گورچیلە،  دەستپێداهێنانی لە ڕادەبەدەری چاوەکان، دابەزینی ئاستی چەوری ژێر پێست بە هۆی چوونەسەرەوەی تەمەن، کێشەکانی دڵ و دەمارەکان، هیلاکی درێژخایەن، زیانبەرکەوتنی پێست بە هۆی هەتاو، خواردنەوە کحوولییەکان، بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان، کەمخەوی، بەرنامەی خۆراک، ئالێرژی، گەرما، ئێسترێس و ماندوویەتی و سەرەکیترین هۆکار کە ئەویش چوونە سەرەوەی تەمن و پیربوونە.

Woman’s eye

بە پێ چوونە سەرەوەی تەمەن چەورییەکانی ڕوومەت و ژێر چاو دادەبەزن و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێڵووی خوارەوە ئاوساو دەربکەوێت هەر بۆیە بەشی ژێرەوەی چاو کە بەشی خوارەوەی کاسەی چاوە بە هۆی دابەزینی چەوری چاڵ دەکەوێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەتوانین ئەو بەشە بە تێکردنی چەوری یان ژێل پڕ بکەینەوە. بەڵام ئەم شێوازەش کێشەکە بە تەواوی چارەسەر ناکات و ناتوانێت ئەو چەورییەی لەوێ نەماوە بگێڕێتەوە بۆی  بەڵکوو بە شێوەیەکی کاتی ئەو بەشە پڕ دەکاتەوە. هەر بۆیە سەرەڕای پڕکردنەوەی چاڵییەکە، ناتوانێت ببێتە هۆی گەنجبوونەوەی دەموچاو.

کاریگەرترین شێوازی چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو

کاریگەرترین و درێژخایەن‌ترین شیواز بۆ چارەسەرکردنی چاڵیی ژێر چاو کە  بتوانێت  ڕوخسار گەنج بکاتەوە، گواستنەوە و بەرزکردنەوەی ئەو چەورییانەیە کە دابەزیون بۆ شوێنی سەرەکی خۆیان. لەو نەخۆشانەی چاڵیی ژێر چاو کەم و خەفیف یان مامناوەندە، نەشتەرگەریی بێلفارۆپلاستی (کە دەتوانێت لە ڕێگای بێهۆشی شوێنییەوە ئەنجام بدرێت) چاڵی ژێر چاو چارەسەر دەکرێت.

بەڵام هەندێ جار چاڵی ژێر چاو زۆر زۆرە و پێویستە لە ڕێگای نەشتەرگەری گەنجکردنەوە یان فەیس لیفتەوە، چەوری ژێر چاو و چەوری ڕوومەت بە شێوازێکی شیاو بەرەو سەرەوە ڕابکێشرێت. ئەم شێوازە دەتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی چاڵی ژێر چاو بە شێوازێکی زۆر جوان و درێژخایەن (کە ساڵانێکی زۆر کاریگەرییەکەی هەر دەمێنێت) لە هەمان کاتیشدا دەتوانێت دەموچاو بگەڕێنێتەوە بۆ دەورانی گەنجی.

Free Download WordPress Themes
Premium WordPress Themes Download
Download Premium WordPress Themes Free
Download WordPress Themes Free
udemy free download
download xiomi firmware
Download WordPress Themes
lynda course free download