بایۆگرافی

دکتور روح الله عەباسی

دکتور ڕۆحەڵا عەباسی

دکتور عەباسی لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆردی پسپۆڕیی خۆی لە لایەن زانکۆی زانستی پزیشکیی شیرازەوە وەرگرت لە بەشی گوێ و قوڕگ و لووت و نەشتەرگەری سەر و مل. لە ساڵی ٢٠١٧ دەورەی فلۆشیپی سەر و ملی لە زانکۆی زانستی پزیشکی تاران تەواو کرد.

ئەو لە ساڵی ٢٠١٠ەوە وەکوو پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی زانستی پزیشکی هەمەدان دەستی بە وانەوتنەوە کرد.

دکتۆر عەباسی بە تایبەت لە نەشتەرگەری جوانکاری و پلاستیکی دەموچاو و گەردەن و هەروەها لە نەشتەرگەرییە دەرمانی و تەرمیمیەکاندا لێهاتوویی و تواناییەکی تایبەتی هەیە. بۆ نموونە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان بریتین لە گەنجکردنەوەی هەتاهەتایی دەموچاو، گەنجکردنەوە و گەڕانەوەی گەنجی دەموچاو بۆ ١٥ ساڵ پێش ئێستای نەخۆشەکە، نەشتەرگەری ڕاکێشانی پێستی دەموچاو بە شێوەی هەتاهەتایی(فەیس لیفت)، نەشتەرگەری جوانکاری لووت (ڕینۆپلاستی)، بەرزکردنەوەی ڕوومەت بە بێ بەکارهێنانی پرۆتێز، بەرزکردنەوەی برۆ بە شێوەی هەتاهەتایی، چاککردنەوە و چارەسەرکردنی ئاوساویی پێڵووی چاو، چاککردنەوەی پەڕەی گوێی قوت، نەشتەرگەریی چاکسازیی دەموچاو و گەردەن.