چارەسەرکردن

پسپۆڕیی گوێ و قوڕگ و لووت هەروەها نەشتەرگەریی سەر و مل، پسپۆڕییەکی پزیشکییە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکی جۆربەجۆری نەشتەرگەری و کەرستە و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، نەخۆشییەکانی سەروگەردەن دەستنیشان و چارەسەری دەکات. ئامانج لەم نەشتەگەرییانە، دیاریکردن و چارەسەرکردنی کامڵی نەخۆشییەکان، پاراستنی کارایی ئەندامەکان، گەڕاندنەوەی کارایی ئەندامەکان و چاککردنەوەی ئەو بەشانەیە... پسپۆڕیی گوێ و قوڕگ و لووت هەروەها نەشتەرگەریی سەر و مل، پسپۆڕییەکی پزیشکییە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکی جۆربەجۆری نەشتەرگەری و کەرستە و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، نەخۆشییەکانی سەروگەردەن دەستنیشان و چارەسەری دەکات. ئامانج لەم نەشتەگەرییانە، دیاریکردن و چارەسەرکردنی کامڵی نەخۆشییەکان، پاراستنی کارایی ئەندامەکان، گەڕاندنەوەی کارایی ئەندامەکان و چاککردنەوەی ئەو بەشانەیە کە زیانیان بەرکەوتووە. لەو نەخۆشییانەی لە رێگای نەشتەرگەری سەر و گەردەنەوە چارەسەر دەکرێن دەتوانین ئاماژە بەم نموونانە بکەین (ئەگەرچی ژمارەیان زۆرە و تەنیا ئەمانە لە خۆ ناگرن)

  • چاککردنەوەی کەموکۆڕییە زگماکییەکان لەوانە (لێوی کەروێشکی، درزی مەڵاشوو، گوێی قوت)
  • نەخۆشییە زگماکییەکان وەکوو (لەنفانژیۆم، کیستی ترۆگڵۆساڵ، کیستی برانیکاڵ)
  • نەخۆشییەکانی گوێ وەکوو (دڕانی پەردەی گوێ، ڕیتراکسیۆن یان قوپاوی تەپڵەپەردە، ڕەقیی ئێسقانەکانی گوێ، کلستئاتۆمی گوێ، ئیلتیهابی گوێی دەرەوە، ئیلتیهابی گوێی ناوەڕاست، کزبوونی بیستایی، کیستەکان و گرێیەکان)
  • نەخۆشییەکانی ناو دەم (گەورەیی و ئیلتیهابی لەوزەتەین، کێشەکانی ناخۆشی بۆنی دەم، کیستەکان و گرێیەکان)
  • نەخۆشییەکانی لووت (گیرانی لووت، لاریی تێخەی لووت، گەورەبوونی شاخەکەکانی لووت، خواربوونی لووت، لووتی گەورە، پۆلیپی لووت، جیوبی درێژخایەن و گرییەکانی لووت و سینووسەکان)
  • نەخۆشییەکانی گەردەن (گرێیەکانی گەردەن، گرێیەکانی تیرۆئید، گەورەیی تیرۆئید، لەنفادنۆپاتیی گەردەن)
  • نەخۆشییەکانی قوڕگ (گڕی و گیراویی دەنگ، گرێیە پاکەکانی قوڕگ، پولیپی قوڕگ، نێدولی قوڕگ، کیستی قوڕگ، شێرپەنجەی قوڕگ)
  • نەخۆشییەکانی پێستی سەر وگەردەن (گرێیەکانی پێست، چاکسازیی شوێنی برینی کۆن یان نوێی سەر پێست ، چاکسازیی پیربوونی پێستی دەموچاو و گەردەن، گەنجکردنەوەی پێستی دەموچاو و گەردەن بە شێوەی هەتاهەتایی و بێ ئەوەی پێویست بکا بەردەوام دەرمان بەکار بهێنن)
  • شکاوییەکانی ئێسقانەکانی دەموچاو (شکاویی ئێسقانی لووت، شکاویی ئێسقانی پووکی خوارەوە، شکاویی ئێسقانی پووکی سەرەوە، شکاویی ئێسقانی گۆنا، شکاویی ئێسقانی تەوێڵ و شکاویی ئێسقانی چاو)
  • هەناسەدانی دژوار لەکاتی نووستندا و پرخەپرخی شەوانە، گرێ و شێرپەنجە (گرێ و شێرپەنجەی پێست، گرێ و شێرپەنجەی زمان، گرێ و شێرپەنجەی مەڵاشوو، گرێ و شێرپەنجەی حەڵق، گرێ و شێرپەنجەی قوڕگ، گرێ و شێرپەنجەی تیرۆئید، گرێ و شێرپەنجەی سینووسەکان، گرێ و شێرپەنجەی لووت، گرێ و شیرپەنجەی لێو، گرێ و شێرپەنجەی گوێ)
  • فلەپ بۆ چاککردنەوەی کەموکۆڕییەکانی سەر و مل و دەموچاو (کەموکۆڕییەکانی دوای سانیحە، داکەوتن، نەشتەرگەریی گرێ و شێرپەنجە)
  • چاکسازیی فەلەجی دەمارەکانی دەموچاو (بە کراوەیی مانەوەی پێڵووەکان، دانەخرانی پێڵووەکان، دابەزینی برۆ، ناڕێکی هەر دوو لای تەوێڵ (ناهاوسەنگبوون)، خواریی دەموچاو، جیاوازبوونی ئەم لا و ئەو لای دەموچاو، ناڕێکبوون و ناهاوسەنگبوونی هەر دوو ڕوومەت، لاربوونی دەم و لێوەکان)
  • قەڵەوکردنی بەشەجیاجیاکانی دەموچاو بە شێوی هەتاهەتایی و بێ ئەوەی پێویست بکا بەردەوام دەرمانی تێ بکرێت (قوتکردنەوەی ڕوومەتی زەعیف، قوتکردنەوە و قەڵەوکردنی لێوی باریک)
سەرنجی زیاتر