دابەزینی پێڵووی چاو
دابەزینی پیڵووی چاو دیمەنێکی خەمبار و ماندوودەبەخشێتە ڕوخسارتان و وادەکات وەک کەسێکی خەمبار و ماندوو دەرکەون. هاتنە خوارەوەی گۆشەی چاوەکان و زاویەداربوونیان وا دەکا چەند ساڵێک لە تەمەنی خۆتان بەتەمەنتر دەرکەون. دابەزینی پێڵووەکان دەبێتە هۆی ئەوەی چاوەکان و پێڵووەکان زووتر لە کاتی پێویست هەست بە ماندویەتی بکەن و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی کزبوونی ئاستی بینین.
هۆکارەکانی دابەزینی پێڵووی چاو جۆراوجۆرن. سەرەکیترین هۆکاری دابەزینی پێڵووی سەرەوە، چوونە سەرەوەی تەمەن و دابەزینی برۆیە. هۆکارەکانیتر بریتین لە فەلەجبوونی دەمارەکانی دەموچاو بە هۆی لێدانی جەڵتە، ڕووداوی هاتوچوو یان تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.
پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی، برۆ هێدی هێدی دەست دەکا بە دابەزین و هەر ئەمەش وا دەکا پێڵووی سەرەوەی چاویش زەختی لەسەر بێت و تووشی دابەزین بێت. لەم حاڵەتەدا، پێڵووی سەرەوەی چاو دێتە خوارەوە و تووشی هەڵاوسان دەبێت و چرچ و لۆچ و چینی زیادەی پێست لەسەر پێڵووی چاو دروست دەبێت. دابەزینی پێڵووی چاو دەبێتە هۆی ئەوەی مەیدانی دیدی چاو لە بەشی سەرەوە بچووک ببێتەوە و نەخۆشەکە بەردەوام هەست بە قورسی چاوی بکات، یان ناچار بێت بەردەوام بە دەست برۆ و پێڵووی چاوەکانی بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی تۆزێک لە هەست بە ماندوویەتی چاوەکانی کەم بکاتەوە(بەتایبەت لەکاتی لێخوڕینی ماشین، خوێندنەوە، دروومان، سەیرکردنی تەلەڤیزیون و هتد.). چارەسەری ئەم نەخۆشانە، لێدانی بۆتۆکسە بەڵام گرفتی بۆتۆکس ئەوەیە کە پێویستە ساڵانە سێ جار بەکاری بهێنێت هەر بۆیە نەخۆشەکە ماندوو دەبێت و هەروەها بە هۆی فەلەجکردن و خاوکردنەوەی ماسوولکەکانی دەموچاو، روخسار حاڵەتێکی بێڕۆح لەخۆ دەگرێت، چونکە ناتوانێت هەستە سروشتییەکانی خۆی لە ڕێگای زەردەخەنە یان ڕووگرژکردن، لە بەشی چاوەکاندا دەر بخات. لیفتکردنی دەموچاو بە داو، چارەسەرێکی کاتییە و تەنیا دەتوانێت بەشی دەرەوەی برۆ چاک بکاتەوە. دەبێ ئەوەش بزانین کە بەکار هێنانی ئەم چارەسەرە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە بەشەیدا کە بە داو فیکسمان کردووە بۆ هەمیشە گرێیەکی٣ میلیمی دروست دەبێت کە دیمەنێکی جوانی نیە و بۆ کەسەکە نەخوازراوە.
بۆ ئەو کەسانەی داواکارن کێشەکەیان بە بێ لێدانی بەردەوامی بۆتۆکس و بە شێوەیەکی درێژخایەن چارەسەر بکرێت و برۆ و پێڵووی چاویان بۆ ماوەیەکی درێژ واتە بۆ ماوەی دە ساڵ بەرز بکەنەوە، پێشنیاری نەشتەرگەری لیفت و ڕاکێشانی برۆ و پێڵووی چاویان پێ دەکەین کە لە دنیادا، کامڵترین و باشترین و درێژخایەنترین شیوازی چارەسەری کێشەی دابەزینی پێڵووی چاوە. هەڵبەت لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە پێویستی بە شارەزایی و لێهاتووییەکی تایبەت هەیە، بۆیە هەم لە سەرانسەری دنیا و هەم لە ناوخۆی ئێراندا ژمارەی ئەو سەنتەرانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن کەمە.
لیفتی کامڵ لە ڕێگای بێهۆشکردنی کامڵەوە ئەنجام دەدرێت و روخساری کەسەکە ١٥ ساڵ گەنجتر دەکاتەوە و بۆ ماوەی دە ساڵ کاریگەری لە سەر دەموچاو دەمێنێت.
کۆمەڵێک خانمی گەنج کە هێشتا تووشی دابەزینی برۆ و پێڵوو نەبوون، لەوانەیە پێیان خۆش بێت بەشی سەرەوەی برۆیان بۆ سەرەوە ڕابکێشن و هەروەها گۆشەی چاویشیان لەگەڵ برۆیەکە بچێتە سەرەوە بەڵام، پێیان باشە ئەم کارە بە بێ لێدانی بۆتۆکس و بە شێوەی هەتاهەتایی ئەنجام بدەن. بۆ ئەم کەسانە لیفتی بەشی دەرەوەی برۆ زۆر یارمەتیدەرە. دەبێ ئاماژەش بکەین ماوەی کاریگەریی لیفتی کامڵ لە سەر دەموچاو ١٠ ساڵە بەڵام لیفت بە داو کورتخایەن و کاتییە و بە باشی نازانین.