نەشتەرگەری لووت: (گرنگترین زانیارییەکان)

نەشتەرگەری لووت: (گرنگترین زانیارییەکان)

نەشتەرگەری لووت: (گرنگترین زانیارییەکان)

لەوانەیە بە هۆکاری جیاجیا کەڵک لە نەشتەرگەری جوانکاری لووت وەربگیرێت. هەندێکیان بەس بۆ جوانین و ژمارەیەکیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لووت ئەنجام دەدرێن. بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت، ئەو شتانەی پێویستە بیزانین چین؟ لێرەدا گرنگترین زانیارییەکانتان بۆ ڕوون دەکەینەوە.

نەشتەرگەری جوانکاری لووت: گرنگترین زانیارییەکان

نەشتەرگەری جوانکاری لووت، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری تایبەت لە ئێسقانەکانی لووت، لە شێواز و بێچمی لووتدا گۆڕانکاری دەکرێت. پێویستە چ شتێک سەبارەت بەم پرۆسەیە بزانین؟

 هۆکارە باوەکانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت

هەروا کە پێشتریش باسمان کرد، ئەم نەشتەرگەرییە تەنیا بە مەبەستی جوانکاری ئەنجام نادرێت و ئەمانە باوترین هۆکارەکانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت و هەروەها ئەو کێشانەن وا لە ڕێگای نەشتەرگەری جوانکاری لووتەوە، چارەسەر دەکرێن.

  • باریک بوونی لووت کە دەبێتە هۆی هەناسەدانی دژوار.
  • شکاویی لووت.
  • کێشە زگماکییەکانی لووت.
  • گۆڕانی بێچمی لووت وەکوو گەورە و بچووکی یان زاویەی لووت.
  • لار و خواربوونی لووت.

بە گشتی نەشتەرگەری لووت یەکێكە لە باوترین نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی ئەم سەردەمە.

تەمەنی گونجاو بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لووت

ئەگەر ئامانج لەم نەشتەرگەرییە تەنیا جوانکارییە، پێویستە چاوەڕی بکرێت تاکوو ئێسقانی لووت تەواو ببێت واتا کەسەکە بگاتە تەمەنی گەورەساڵی.

بەڵام ئەگەر ئامانج لەم نەشتەرگەرییە چارەسەر کردن یان تەنانەت بابەتێکی ئورژانسی بێت، لە هەر کات و تەمەنێکدا تەنانەت لە تەمەنی گەنجیشدا ئەنجام دەدرێت.

ئامادەکردن و قۆناغەکانی نەشتەرگەری جوانکاری

بەر لە نەشتەرگەری پێویستە بڕیاری کۆتایی بدرێت و ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت. لەوانەیە ژمارەیەک لە نەخۆشەکان بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لووت کەیسێکی گونجاو نەبن. هەروەها پێویستە لە ڕێگای ئەشەعەوە هەندێ پشکنین بۆ دەرەوە و ناوەوەی لووت بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

  • گرنگی دژە مەیوی خوێن بۆ ڕێگریکردن لە ئەنفارێکتۆسی دڵ و مێشک
  • شیوازەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی ئوسلێر وێبێر ڕەندۆOsler Weber Rendo
  • گرێیە لەنفییەکان لە ملدا ئاوساون
  • ئەگەر سینوزیت چارەسەر نەکرێت چی ڕوو دەدات؟
  • ئایا بۆ گۆڕانکاریت لە ستایلی ژیان پێویستتان بە سینۆزیت هەیە؟
  • باشتر وایە بەر لە نەشتەرگەری واز لە کێشانی جگەرە بهێندرێت، چونکە کەسانی جگەرەکێش قۆناغی چاکبوونەوە و ڕیکاڤێرییان درێژترە.

لێرەدا ئەو قۆناغانەی بۆ نەشتەرگەری لووت دەستنیشان کراون دەخرێنە بەر چاو:

بە زۆری لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لووت لە شیوازی بەنجی شوێنی لە بەشی دەموچاودا کەڵک وەردەگیرێت (بەڵام ئەگەر نەخۆشەکە منداڵ بێت لە بێهۆشی کامڵ کەڵک وەردەگیرێت.)

لە بەشی دەرەوەی لووت پێستەکە دەبڕن و بۆ دەرکەوتنی ئێسقانی لووت پێستی لووت هەڵدەدرێتەوە.

پاشان پزیشکی پسپۆڕ بە پێ پێویست بۆ گۆڕان و چاککردنەوەی ئێسقانی لووت یان تەنانەت ئیزافەکردنی کڕکڕاکە یان ئێسقانی زیادە، دەست بە کار دەبێت.

ئەم نەشتەرگەرییە بە زۆری یەک بۆ دوو سەعات دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر نەشتەرگەرییەکە قورس و ئاڵۆز بێت کاتی زیاتر دەبات.

چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەری

 دوای نەشتەرگەری، ئەمەیە ئەو شتەی دەبێت چاوەڕێی بکەین:

زۆربەی کات پزیشک تا کاتێک لووت لە بێچمی نوێ و لەسەر شێوازی تازەی خۆی نەوەستاوە، لەزگەی تایبەت لە سەر لووت دادەنێت و هەندێ جاریش پێویستە ئێستەنت بخرێتە ناو لووتەوە. ئەم ئێستەنتانە لەوانەیە بۆ ماوەی یەک حەفتەی تەواو لەناو لووتی نەخۆشەکەدا بمێننەوە.

نەخۆشەکە چەند سەعاتێک پاش نەشتەرگەری دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە و بە پێ دۆخی نەخۆشەکە، لەوانەیە هەر ئەو ڕۆژە یان یەک تا دوو ڕۆژ دوای نەشتەرگەری ڕەوانەی ماڵەوە بکرێتەوە.

 نەخۆشەکە پێویستە دوای نەشتەرگەری بۆ ماوەیەکی درێژ ڕابکشێت و سەری لە قەفەسەی سینەی بەرزتر بێت.

بە زۆری ئەو ئەلەکترۆدەی بۆ لووت به کاری دەەبن پێویستی بە دەرهێنان نیە و لەناو پێستی نەخۆشەکە دەتوێتەوە، بەڵام ئەگەر پزیشکی پسپۆڕ ئەلەکترۆدێک بەکار بهێنێت کە ناتوێتەوە، پیویستە دوای حەفتەیەک سەردانی پزیشکەکە بکەن بۆ ئەوەی ئەلەکترۆدەکە شل بکاتەوە.

زۆر سروشتییە ئەگەر لووتگیران یان خوێنبەربوون ببینن.

لەوانەیە پێویست بێت دەرمانێکی تایبەت بخەنە سەر لووتتان بۆ ئەوەی پاشماوەی خوێن و هەرشتێک لە لووتتاندا ماوەتەوە، بێتە دەرەوە.

لەوانەیە نەخۆشەکە جگە لە ئاوسان و بێ هەستی لە دەموچاودا، تووشی ژانەسەریش ببێت کە ئەوە شتێکی زۆر ئاساییە.

پزیشک دەرمانی شیاو بۆ نەهێشتنی ئازاری نەخۆشەکە دەستنیشان دەکات. هەوڵ بدەن خۆتان بە دوور بگرن لە ڕاکردن، سڕینی لووت، مەلە، جاوین، فڵچەی ددان بە توندی، پێکەنین  و زەردەخەنە کردن.

ترس لە گۆڕانی ڕەنگی پێست: باشتر وایە تا کاتی چاکبوونەوە نەچنە بەر هەتاو.

دوای پرس بە پزیشک دەتوانن بۆ نەمانی ئاوساوی دەموچاو کەڵک لە ئاوی کومپرێس وەربگرن.

حەتمەن ئەو دەرمانانەی پزیشک بۆی نووسیون بە پێ ڕێنمایی پزیشک بە ڕێک و پێکی بەکاری بهێنن.

ئەگەر هات و هەر شتێک ڕووی دا، بۆ نموونە خوێنبەربوونی لەناکاو، پەیوەندی بە پزیشکەکەتانەوە بکەن.

دەبێ ئەوەش بزانن ئازاری ئێسقانەکان تا هەشت حەفتە لەوانەیە درێژەی هەبێت و دەتوانن دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک ئەو دەرمانانەی بۆ ئێوە گونجاون بەکار بهێنن بۆ ئەوەی ئازارەکەتان نەمێنێت.

زیانە لاوەکییەکانی نەشتەرگەریی جوانکاری لووت:

بەر لەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن بۆ ئەوەی نەشتەرگەریی جوانکاری لووت ئەنجام بدەن، پێویستە ئاگاداری زیانە لاوەکییەکانی ئەم نەشتەرگەرییە بن. لێرەدا کۆمەڵێک لە گرینگترین خاڵەکانتان پیشان دەدەین.

  • کێشەی هەناسەدان.
  • بێ هەستی و لەوانەیەی بێهەستی هەتاهەتایی لووت.
  • خوێنبەربوونی لووت.
  • خوێنبەربوونی دەمارەکانی لووت.

لە کۆتاییدا دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین ئەگەر هات و لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەکەتان ڕازی نەبوون پێویستە ساڵێک چاوەڕێ بکەن تاکوو سەرلەنوێ نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ لووتتان ئەنجام بدەن.

Download Best WordPress Themes Free Download
Download Best WordPress Themes Free Download
Download Nulled WordPress Themes
Free Download WordPress Themes
free download udemy course
download mobile firmware
Download Best WordPress Themes Free Download
udemy free download