نەشتەرگەری جوانکاری لووت… ئایا ئەمە تەنیا بۆ خانمانە؟

نەشتەرگەری جوانکاری لووت… ئایا ئەمە تەنیا بۆ خانمانە؟

نەشتەرگەری جوانکاری لووت… ئایا ئەمە تەنیا بۆ خانمانە؟

نەشتەرگەریی جوانکاری لووت یەکێکە لە شێوازە باو و پەسەندکراوەکانی نەشتەرگەری پلاستیک لە کۆمەڵگادا، چونکە پرۆسەیەکی ئاسانی هەیە و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری بە سەر ڕوخساردا دێنێت و ڕواڵەتێکی جیاواز و نوێی پێ دەبەخشێت.

نەشتەرگەریی جوانکاری لووت… ئایا ئەمە تەنیا بۆ خانمانە؟

جێگای سەرسووڕمان نیە ئەگەر بڵێین نەشتەرگەریی جوانکاری لووت یەکێکە لە شێوازە باو و پەسەندکراوەکانی نەشتەرگەری پلاستیک لە کۆمەڵگادا. ئەم کارە کارێکی بێهۆ نیە، بەڵکوو پرۆسەیەکی ئاسانی هەیە و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری بە سەر ڕوخساردا دێنێت و ڕواڵەتێکی جیاواز و نوێی پێ دەبەخشێت.

نەشتەرگەری جوانکاری لووت لە سەرەتای تەمەنی دە ساڵییەوە لە لایەن کچان و کوڕانی گەنجەوە لە ناو هەرزەکاراندا ئەنجام دەدرێت.

لە ڕووی کردارییەوە، ئەمە یەکێکە لەو دەگمەن حاڵەتانەی لە لایەن هەر دوو ڕەگەزەوە بە شێوەیەکی بەرابەر پێشوازی لێ دەکرێت و لە هەموو تەمەنێکدا چێژ لە ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە دەبینن. ئەمەش بە هۆی گرنگ بوونی لووتە لە سەر ڕوخساردا. هەروەها ئەو ڕاستیەی کە لە تەمەنی دە ساڵییەوە دەتوانرێت ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدرێت.

بۆ نەشتەرگەری جوانکاری لووت پێویستە سەرەتا سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری لووت لەگەڵ پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری پلاستیک ڕاوێژ بکەن. لە ماوەی ئەو چاوپێکەوتنەدا پزیشکی پسپۆڕ ناو و دەرەوەی لووت دەپشکنێت، قەبارەکەی دەپێوێت و لەگەڵ بەشەکانی دیکەی دەموچاودا بەراوردی دەکات. هەروەها کێشەکانی لووت هەڵدەسەنگێنێت، پاشان سەبارەت بەو شتەی ئێوە حەزتان لێی نیە لە لووتتاندا پرسیارتان لێ دەکا هەروەها سەبارەت بەوەی کە حەز دەکەن لووتتان چ ڕواڵەتێکی هەبێت.

دوای ئەوەی کە پزیشک گوێی لە قسە و چاوەڕوانییەکانی ئێوە گرت، دەست دەکا بە هەڵبژاردنی چەند خاڵی جیاواز بۆ گۆڕانی بێچمی لووتتان، هەندێ جار لە ڕێگای کۆمپیۆتەرەوە وێنەتان پیشان دەدات. هەموو ئەمانە بە پێ چاوەڕوانییەکانی ئێوەیە.

جراحی بینی - دکتر روح الله عباسی
نەشتەرگەری جوانکاری لووت… ئایا ئەمە تەنیا بۆ خانمانە؟

دروستی پرۆسەکە چییە؟

پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەگەرچی ئەو وێنانەی بە کومپیۆتەر دروست کراون ڕاست و دروستن بەڵام نەشتەرگەری لووت لە سەداسەد ڕێک دەرناچێت و لە ماوەی نەشتەرگەریدا کێشەگەلێک دێنە پێشەوە کە دەبنە هۆی ئەوەی نەشتەرگەرییەکە دەقاودەق وەکوو وێنەی کومپیۆتەری دەر نەیەت.

دوای دانانی پلان بۆ نەشتەرگەرییەکە، پزیشکی پسپۆڕ باسی ئەو مەترسیانەتان بۆ دەکات وا لەوانەیە بێتە سەر ڕێگای نەشتەرگەرییەکەوە (خوێنبەربوون یان هەر کێشەیەکی تر). هەروەها داواتان لێ دەکات بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە واز لە کێشانی جگەرە بهێنن و ئەگەر دەرمانێک بە کار دێنن دەستی لێ بکێشن.

ماوەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دوو سەعاتی تەواوە کە لە ڕێگای بێهۆشی کامڵەوە ئەنجام دەدرێت و بە دوو شێوازو:

شێوازی یەکەم:

پزیشک لە ناوەوەی لووتەوە دەیبڕێت بۆ ئەوەی لە دەرەوە برین دروست نەبێت.

شێوازی دووهەم:

لە ناوەوە و لە دەرەوەش دەیبڕێت و جێگای برینەکە لە بەشی ژێرەوەی لووت بە جێ دەمێنیت. لە ماوەی نەشتەرگەرییەکەدا، پزیشکی پسپۆڕ بۆشاییەک لە نێوان پێست و ئێسقان و کڕکڕاکەدا دروست دەکات بە جۆرێک کە دەتوانێت ئێسقانی لووت بشکێنێت، تراشی بدات، یان بەشێک لە ئێسقان یان کڕکڕاکەکە لابات. پاشان پێستەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆی.

پرۆسەی ئەنجامدانی شێوازی یەکەم:

لە کاتێکدا وا بڕینەکان لە ناوەوە ئەنجام دەدرێت، بۆشاییەکە دروست دەبێت و پێست، کڕکڕاکە و ئێسقانەکە لە یەکتر جیا دەبنەوە.

لە شێوازی دووهەمدا، لەبەرانبەردا پێستیش هەڵدەدرێتەوە و لە لووت جیا دەبێتەوە.

پێویستە ئەم خاڵە گرنگەش لەبەرچاو بگرین کە تۆزێک جیاوازی لە نێوان نەشتەرگەری پیاوان و خانماندا هەیە. چونکە پێستی پیاوان ئەستوورتر و توندترە ، هەوڵ دەدرێت لووتێکی سروشتی و گەورەتر بۆ پیاوان دروست ببێت، بە جۆرێک کە ڕواڵەتێکی ژنانەی پێ نەدات. بەڵام لە خانماندا نەشتەرگەرییەکە ئاسانترە چونکە پێستیان نەرم و شلترە.

دوای نەشتەرگەری لەفاف لەسەر لووت دادەنرێت کە پێویستە دوو حەفتە پێوەی بێت. هەروەها تامپۆن دەخرێتە ناو لووتەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەو خوێنەی بە هۆی خوێنبەربوونەوە لە لووت دێ هەڵمژێت. دە ڕۆژ دوای نەشتەرگەری نەخۆشەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی و دوای یەک مانگ دەتوانێت بچێتە سەر ئیش و کاری خۆی. پاش شەش مانگ ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە دەردەکەوێت.

Download WordPress Themes Free
Download Premium WordPress Themes Free
Download Best WordPress Themes Free Download
Download Nulled WordPress Themes
udemy paid course free download
download karbonn firmware
Download Best WordPress Themes Free Download
udemy free download