
پۆلیپی لووت بەشێکی نەرم و بێ مەترسییە کە لە ناو سینووسەکان یان کاناڵەکانی هەناسەدان دروست دەبێت. زۆربەی کات ئەگەر ئەندازەیان بچووک بێت گرفتێک دروست ناکەن بەڵام کاتێ ئەم پۆلیپانە گەورە دەبنەوە و وەکوو هێشووە ترێ ئاوێزان دەبن، کاناڵی هەناسەدان دادەخرێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئیلتیهابی بەردەوام یان لە دەست دانی هەستی بۆنکردن و هتد. پۆلیپی لووت بە هۆی کاریگەریی حەساسیەتی لووت دروست دەبێت هەروەها لەوانەیە حەساسیەتەکانی تر وەکوو ڕەبۆ یان حەساسیەتی پێستیشی لەگەڵ بێت. هەندێ کەس هەموو ئەم هێمایانەیان تێدایە بەڵان هەندێ کەسیش تەنها هەندێک لەم هێمایانەیان هەیە.هێماکانی پۆلیپ:
1. ئاوی لووت
2. هەست کردن بە خورانی دەور چاو.
3. کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن
4. ئازاری ددانی سەرەوە
5. گیرانی بەردەوامی لووت
6. چوونی ئاو لە پشتی لووت
7. ئازاری سەر و مل
8. هەست کردن بە فشار لە ناوچاوان و دەموچاو
9. پرخەپرخ کردنڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دروستبوونی پۆلیپ
هەروا کە دەزانن ڕێگریکردن باشترە لە چارەسەرکردن کەواتە باشتر وایە بەر لە تووشبوون ڕێگری لە دروستبوونی پۆلیپ بکەین.پاراستنی تەندروستی کەسیئەگەر هەوای ماڵەوەتان وشکە، بۆ شێدارکردنی هەوا دەتوانن کەڵک لە مەکینەی دروستکردنی شێ وەربگرن چونکە ئەم کارە ئیلتیهابی لووت و حەساسیەت کەم دەکاتەوە.
کۆنترۆڵی حەساسیەت و ڕەبۆ
لەوانەیە هۆکاری دروستبوونی پۆلیپ، حەساسیەت یان ڕەبۆ بێت، هەر بۆیە پێویستە حەساسیەت و ڕەبۆ کۆنترۆل بکرێن.دوور کەوتنەوە لەو شوێنی پیس
تا ئەو جێگایەی پێتان دەکرێت لە هەناسەدان لەو شوێنانەی کەش و هەوای پیسیان هەیە و دەبێتە هۆی کزانەوەی لووت خۆتان بە دوور بگرن.کەڵکوەرگرتن لە کەرستەکانی شوشتنی لووت
هەوڵ بدەن بۆ خاوێن کردنەوە و شوشتنی لووت کەڵک لە ئاو و خوێ وەربگرن ئەم کارە دەبێتە هۆی پاککردنەوەی لووت و نەهێشتنی ئەو مەوادانەی تووشی حەسایەتتان دەکەن.شێوازەکانی چارەسەرکردنی پۆلیپی لووت
پۆلیپیش وەکوو هەموو نەخۆشییەکی تر شێوازی چارەسەرکردنی تایبەت بە خۆی هەیە. چارەسەرکردن بە دەرمانی کیمیاوی، سروشتی یان تەنانەت نەشتەرگەری! شێوازەکانی چارەسەرکردنی پۆلیپ ئەمانەن:
چارەسەر کردن لە ڕێگای کورتیکۆ ئێسترۆئیدەکانەوە
لەوانەیە پزیشک لە قۆناغەکانی یەکەمدا بۆ کەمکردنەوەی ئیلتیهابی لووت کەڵک لە ئێسپرای لووت وەربگرێت (کۆرتیکۆ ئێسترۆئید) کە زۆربەی کات ئەم ئێسپرایانە پۆلیپەکان بە تەواوی لا دەبەن یان دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئیلتیهابەکەیان.
لەوانەیە دکتور پێی وابێت حەساسیەت هۆکاری دروستبوونی پۆلیپە، لەم کاتانەدا بۆ چارەسەرکردنی حەساسیەت کەڵک لە ئانتی هیستامین وەردەگرێت. هەر بۆیە هەڵبژاردنی دکتۆرەکەتان بۆ هەڵبژاردنی شێوازی چارەسەرکردنی پۆلیپ زۆر گرنگە. بۆیە هەوڵ بدەن لە کاتی هەڵبژاردنی پزیشکی پسپۆڕ، بە وردییەوە مامەڵە بکەن.نەشتەرگەری پۆلیپی لووت
دوایین شێوازی چارەسەرکردنی پۆلیپ، نەشتەرگەرییە کە ئەگەر بە کەڵک وەرگرتن لە ئێسپرا و بەکارهێنانی ئانتیهیستامین نەگەیشتنە ئەنجامی باش ناچارن کەڵک لە نەشتەرگەریی ئاندۆسکۆپی سینووس بۆ لەناوبردنی پۆلیپ، وەربگرن. هەلبەت ئەم نەشتەرگەرییە نەشتەرگەرییەکی سادە و سەرپێییە. ئەوەشتان لەبیر بێت لە دوای نەشتەرگەری پۆلیپ دەبێ لە شێوازگەلێکی تایبەت بۆ پاراستنی خۆتان کەڵک وەربگرن کە پزیشکەکەتان دوای نەشتەرگەری ئەو شیوازانەتان پێ فێر دەکات.
وێنەی نەخۆشەکان چارەسەرکردن و لابردنی شوێنی برینی کۆن لە سەر پێستی دەموچاو و گەردەن
وێنەی نەخۆشەکان 
دڕاویی پەردەی گوێدڕاویی (پێرفۆراسیۆن)ی پەردەی گوێ، بە دروستبوونی درزێک لە سەر پەردەی گوێ یان تەپڵەپەردەی گوێ دەڵێن. تەپڵەپەردە پێستێکی تەنکە کە دەکەوێتە بەین گوێی ناوەڕاست و بیستەجۆگە و ئەو دوو بەشە لە یەکتر جیا دەکاتەوە. کاتێ کە شەپۆلە دەنگییەکان دەچنە ناو گوێ، ئەم پەردەیە دەست دەکا بە لەرینەوە. ئەم لەرینەوەیە لەناو ئێسقانەکانی گوێی ناوەڕاستدا دەنگ دەدەنەوە. هەر ئەم لەرینەوەیە دەبێتە هۆی بیستنی دەنگە جیاجیاکان و ئەگەر بێت و تەپڵە پەردە زیان ببینێت بەشێک لە هێزی بیستایی دادەبەزێت. بەڵام خاڵی گرنگ ئەمەیە کە دڕاویی پەردەی گوێ دەبێتە هۆی ئەوەی دڵۆپەی ئاو یان عارەق بچنە ناو گوێی ناوەڕاست و لەم ڕێگایەوە بەکتەریاکانی سەر پێست بچنە ناو گوێی ناوەڕاست و ببنە هۆی ئەوەی کەسەکە تووشی ئیلتیهاب و هەوکردنی گوێ ببێت. دووبارەبوونەوەی ئەم هەوکردن و ئیلتیهابە دەبێتە هۆی ئەوەی دابەزینی ئاستی بیستایی کەسەکە تەشەنە بسەنێت و ئەگەری ئەوەش هەیە ئیلتیهابێکی قورسی گوێ ببێتە هۆی نابیست بوونێکی تەواو.هۆکارەکانی دڕانی پەردەی گوێ
ئیلتیهاب
ئیلتیهاب و هەوکردنی گوێ یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی دڕانی پەردەی گوێ، بە تایبەت لە منداڵاندا. لە کاتی هەوکردنی گوێ، شلەکانی پشت پەردەی گوێ لەسەر یەک کەڵەکە دەبن و هەر ئەم پاڵەپەستۆیە دەبێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ.
ناهاوسەنگی پاڵەپەستۆ
لەناوچوونی هاوسەنگی پاڵەپەستۆ لە گوێدا دەتوانێت ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ. کە بەم جۆرە دڕاوییە دەڵێن "بارۆترۆما" کە بریتییە لە بەرکەوتنی زیانی جەستەیی کە هۆکارەکەی گۆڕانکاری لە پاڵەپەستۆی کەشی دەروبەر لەسەر کەشی ئەو هەوایەی لەناو کونەکانی جستەدا هەیە. ئەو چالاکیانەی دەبنە هۆی دروستبوونی "بارۆترۆما" برینتین لە:مەلەکردن
گەشتکردن بە فڕۆکە
شوفێریکردن لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکان
شەپۆلی شۆک
لیدانی زەربەی بەهێز لە گوێزەربەت یان ترۆما
زەربەت و لێدانیش دەتوانێت ببێتە هۆی کونبوون و دڕانی پەردەی گوێ. ئەو ڕووداوانەی لە دواییدا باسیان دەکەین دەتوانن ببن بە هۆی دڕانی پەردەی گوێ:لێدانی گوێ یان دروستبوونی پاڵەپەستۆی لەناکاو.
بەرکەوتنی زیان لە کاتی وەرزش یان ڕیازە
ڕووداوی هاتوچووداخڵکردنی هەندێ شت وەکوو دەمبۆز و پەمۆی پاککەرەوەی گوێ، نینۆکی درێژ یان قەڵەم و قەڵەم جاف ئەگەر لە ڕێژەی پێویست تێپەڕێت دەتوانن ببن بە هۆکاری زیانبینینی گوی.
ترۆمای دەنگی یان زیانبینینی گوێ بە هۆی دەنگی زۆر بەرز دەتوانێت زیان بە پەردەی گوێ بگەینێت. سەرەڕای ئەمە زیان بەرکەوتن بەم شێوەیە زۆر باو نیە.هێماکانی دڕاوی و کونبوونی پەردەی گوێئازاری گوێ
دەردرانی کێم یان چڵک
دابەزینی ئاستی بیستن
هەستکردن بە دەنگەدەنگ و ژاوەژاو لە گوێداچارەسەرکردن و چاککردنەوەی پەردەی گوێ
پێچینگ یان دوورینەوە
بە واتای دانانی بەشێکی تەنک وەکوو پینە لەسەر پەردەی گوێیە کە یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوەی پەردەی گوێ.
ئانتی بایۆتیکەکان
ئانتیبایوتیکەکان تەنیا لەکاتی هەبوونی هەوکردنێکی چالاک بەسوود دەبن.
نەشتەرگەری چاندنی پەردەی گوێ
ئەگەر دڕاوی و کونی پەردەی گوێ تا ٣ مانگ چاک نەبێتەوە مەترسی دروستبوونی زیانە لاوەکییەکان وەکوو(زیانی بیستایی کە بەردەوام تەشەنە دەسەنێت، ئیلتیهابی بەردەوام، چلککردنی پشتی گوێ، هەوکردنێک کە ئێسقانەکانی گوێ دەخواتەوە یان کەلستئائۆم، فەلەجبوونی دەموچاو و خوار بوونی دەموچاو و چلککردنی ناو مێشک) هەیە کە ئەم مەترسییانە بە درێژبوونەوەی کاتەکە و چارەسەرنەکردنی پەردەی گوێ، زیاتر دەبێتەوە. هەر بۆیە زۆر زەروورە بۆ ئەم بابەتانە نەشتەرگەریی چاندنی پەردەی گوێ بە خێرایی ئەنجام بدرێت. خاڵی گرنگ ئەمەیە کە تا کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری نابێت ئاو بچێتە ناو گوێیەوە و خۆ لە دانانی پیازی کوڵاو یان هەر چەشنە دەرمانێکی ماڵی بە دوور بگرن چونکە دەبێتە هۆی هەوکردنی قورسی گوێ.
وێنەی نەخۆشەکان 
سینۆزیت(جیوب) جۆرێکە لە ئیلتیهاب کە لووت و سینووسەکان تووشی دەبن و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و پاڵەپەستۆ و ئاوسان لە سینووسەکاندا. سینۆزیتی درێژخایەن، سینۆزیتێکە کە ماوەیەکی زۆر(زیاتر لە ٣ مانگ) بخایەنێت. بە پێچەوانەی سینۆزیتی تیژ کە بە زۆری لەبەر ئیلتیهابی سینووسەکان ڕوو دەدات، سینۆزیتی درێژخایەن لە ڕێگای باکتریاوا ڕوو نادات و بە چارەسەری ئاسایی وەکوو ئانتیبایۆتیک چارەسەر نابێت.
سینووسەکان کونگەلێکی شێدارن کە دەکەونە پشت ئێسقانەکانی دەموچاوەوە و لە ڕێگای لووتەوە بەتاڵ دەبنەوە. بەڵام بەتاڵکردنەوەی سینووسەکان لەکاتی هەوکردن و گیرانی لووت و ئاوسان بە هۆی ئالێرژییەوە، تووشی کێشە دەبێت هەر بۆیە شلەکان وەکوو چڵک و کێم لەناو سینووسەکاندا کۆ دەبنەوە. ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی ئاوسان، زیانبینین و یان ئیلتیهابی سینووسەکان. ئەم ئیلتیهابه ناوی سینۆزیتە.
سینۆزیتی تیژ بە زۆری بە هۆی تووشبوون بە هەڵامات و ئیلتیهابی ئاسایی ڕوودەدات و لە ماوەی دە ڕۆژدا چاک دەبێتەوە. ژمارەیەک لە تووشبوانی سینۆزیتی تیژ بە هۆی هەوکردنی سینووسەکان ناچارن ئانتیبایۆتیک بەکار بهێنن. سینۆزیتی درێژخایەن بە زۆری زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ دەخایەنێت بەڵام لە گەڵ سینۆزیتی تیژ لە هەندێ خاڵدا هێماکانیان لە یەک دەچن:
• ئازار و فشاری بەشی سەرەوەی چاوەکان، دەوروبەری لووت و ڕوومەت
• دەردانی دردراوی سەوز یان زەرد لە لووت یان قوڕگ
• هەست کردن بە گیرانی لووت
• هەستکردن بە ئازار لە لووت و قوڕگدا
• گرفتی خەوتن بە هۆی گیرانی لووت
• پژمینچارەسەر
سینۆزیتی تیژ بە شوشتنی لووت، چارەسەرکردنی گیرانی لووت و هەندێ جار بە بەکارهێنانی ئانتیبایۆتیک، چارەسەر دەبێت،
سینۆزیتی درێژخایەن بە شوشتنی لووت و بەکارهێنانی سپرای لووت چارەسەر دەبێت. ئەگەر ئەم چارەسەرە سەرکەوتوو نەبێت، پیویستە بە مەبەستی کردنەوەی سینووسەکان نەشتەرگەری ئاندۆسکۆپی سینووس بۆ نەخۆشەکە بکرێت. نەشتەرگەری ئاندۆسکۆپی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ گەڕانەوەی کارایی سینووسەکان.گەورەبوون و هەوکردنی لەوزەتەین
لەوزەکان بریتین لە لەوزەتەین و لەوزەی سێیەم یان ئەدنۆئید، کە لەوزەتەین دوو گرێی بچووکن لە هەر دوو سەری قوڕگ و لەوزەی سێیەم لە پشتی قوڕگ و لە سەرووی زمانە چکۆلە و لە بەشێک بەناوی نازۆفارێنکس یان (حەڵقی لووتدا)یە. لەوزەکان بەتایبەت لە تەمەنی ژێر ٣ ساڵ، لە ناسینی ئەو میکرۆبانەی دەچنە لەشەوە کار دەکەن و پاشان میکرۆبەکان بە سیستەمی بەرگری جەستە دەناسێنن. لەوزەی منداڵان لە هەندێ بابەتدا گەورەیە. هەندێ جار لەوزەتەین گەورە دەبنەوە و تووشی هەوکردن دەبن کە بەم نەخۆشییە دەڵێن ئیلتیهابی لەوزەتەین.
لەوزەکان بەشێکن لە سیستەمی بەرگری جەستە و گرێیە لەنفاوییەکان بەڵام هەندێ جار بە هۆی هەوکردنی بەردەوامی سیستەمی هەناسەدان و ئاوسانی لەڕادەبەدەری لەوزەکان تا ڕادەیەک هەناسەدان قورس دەبێت و لەم کاتەدا باشتر وایە نەشتەرگەری بکرێت و لەوزەکان لاببرێن(تونسیلکتۆمی).قوڕگئێشە و ئاوسانی لەوزەکان (فاڕیژیت) کێشەگەلێکی باون کە زۆربەی کات بە قوڕگئێشە وەسف دەکرێن. قوڕگ وەکوو چوارڕێیانێکە کە بەشی دواوەوەی دەم گرێ دەدات بە لووت و حەڵقەوە. لەوزەکان لە بەشی سەرەوەی قوڕگدان. ئاوسان و هەوکردنی لەوزەکان لە ناو منداڵاندا زۆر باوە چونکە لەوزەکانی ئەوان گەورەترە.هۆکاری هەوکردنی لەوزەکان
• ئەو ئیلتیهابانەی بە هۆی ڤایرۆسەوە ڕوودەدەن وەکوو هەڵامات
• ئەو ئیلتیهابانەی بە هۆی باکتریاوە تووشیان دەبین وەکوو ئیلتیهابی ئێستێرپیتۆکۆک
• ئەو ئیلتیهابانەی بە هۆی قارچەوە تووشیان دەبین وەکوو کاندیدیازیس
• جگەرە
• خواردنەوە کحوولییەکانهێماکان
• قوڕگئێشە
• دژواربوونی قووتدان
• ئازاری گوێ کە لەوانەیە بە قووتدان تەشەنە بسەنێت
• گەورەبوونی گرێیە لەنفاوییەکانی مل
• کێشەی هەناسەدان بە هۆی گەورەیی لەوزەتەین
• چڵککردنی لەوزەتەین
• پرخەپرخی شەوانە
• گیرانی لووت و هەناسەدان لە ڕێگای دەمەوە
• تای ڕۆماتیزمی و دەرگیربوونی گورچیلەکان (گلۆمرۆلونفریت) دەگمەنن و وەکوو زیانە لاوەکییەکانی ئیلتیهابی لەوزەتەین بە هۆی باکتریای ئێستێرپتۆکوک ناو دەبرێن. وێنەی نەخۆشەکان 
گرێیەکانی سەر و مل گرێیەکانی سەر و مل دەتوانن مەترسیدار یان پاک بن. گرێیە پاکەکان بریتین لە گرێی چڵکی، گرییە زگماکییەکان، گریی چەوری(لایپۆم) و... هتد. گرێیە مەترسیدارەکان بریتین لە شێرپەنجە جیاجیاکان وەکوو شێرپەنجەی زمان، قوڕگ، حەڵق، مەڵاشوو، لێو، لووت و سینووسەکان، تیرۆئید، غودەی بوزاقی و ...هتد.
لەو حاڵەتانەدا کە بە هۆی گرێیەکانی سەر و ملەوە سەردانی پزیشک دەکەن، پزیشک بە بینین و پشکنینی جەستەیی و تێست و ئەشەعە(سۆنەر، سیتیئێسکەن، MRI) هۆکاری دروستبوونی گرێیەکە دەدۆزێتەوە و هەوڵ دەدات چارەسەری بکات. شێرپەنجەکانی سەر و مل بەکارهێنانی جگەرە و نێرگەلە باوترین هۆکاری تووشبوون و مردن بە هۆی شێرپەنجەیە کە دەتوانرێت ڕێگری لی بکرێت. دەستنیشانکردنی خێرا دەبێتە هۆی چارەسەرێکی سەرکەوتوو. گرێیەکانی مل گرێیەکانی مل ئەگەر لە ماوەی دوو حەفتەدا چارەسەر نەکرێن پێویستە لە لایەن پسپۆڕێکی سەر و ملەوە پشکنینیان بۆ بکرێت. گۆڕانی دەنگ گۆڕانی دەنگ بۆ ماوەی دوو حەفتە پێویستی بە پشکنینە. ئەگەرچی زۆربەی حاڵەتەکانی گۆڕانی دەنگ بە هۆی شێرپەنجەوە نیە بەڵام پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێت. گرێیەکانی دەم شێرپەنجەی دەم لە ڕێگای برین یان گرێیەکەوە خۆی دەنوێنێت کە چاک نابێتەوە. ئەم گرێ یا برینانە لەوانەیە ئازاریان نەبێت هەر بۆیە دەبن بە هۆی ئەوەی گومڕا بین. دەبێ وریا بین هەر چەشنە گرێ یان برینێک کە لە ماوەی یەک حەفتەدا چاک نەبووەوە خیرا لە لایەن پزیشکەوە پشکنینی بۆ بکرێت. لەوانەیە پێویستی بە نموونەگیری بێت. کێشەکانی خواردن و قووتدان شێرپەنجەی قوڕگ لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە قووتدانی خواردنە ڕەق و شلەکان. ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی وەها گرفتێک بوون پێویستە لە لایەن پزیشکێکی پسپۆڕی گوێ و قوڕگ و لووتەوە پشکنینتان بۆ بکرێت. شێرپەنجەکانی پێست باوترین شێرپەنجەکانی سەر و مل، شیرپەنجەکانی پێستن. خۆشبەختانە ئەگەر بە خێرایی چارەسەر وەربگرێت ئەنجامەکەی زۆر باش دەبێت. ئەم شێرپەنجانە زیاتر لەو شوێنانەدا ڕوو دەدەن کە زۆرتر بەر تیشکی هەتاو دەکەون وەکوو (ناوچاوان، دەموچاو و گوێیەکان) بەڵام دەتوانێت لە هەموو شوێنێکی جەستەدا ڕوو بدات. ئاگادار بن کە زۆربەی شێرپەنجەکان بە دەستنیشانکردنی خێرای شێرپەنجە چارەسەر دەبن هەر بۆیە بە بینینی ئەو هێمایانەی باسمان کردن خێرا سەردانی پزیشک بکەن. نەشتەرگەری سیتۆپلاستی نەشتەرگەری سیتۆپلاستی بە زۆری بۆ چارەسەرکردنی لاربوونی تێخەی لووت دەکرێت و تێیدا کڕکڕاکە و ئێسقانی تێخەی لووت، واتە ئەو دیوارەی وا دوو کونی لووت لە یەک جیادەکاتەوە ساف دەکات و سەرلەنوێ چاکی دەکاتەوە. پزیشک هێماکانی نەخۆشییەکە وەکوو کێشەکانی هەناسەدان و یان پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانی لووت لە بەرچاو دەگرێت و سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئێوە پێویستە یان نا هەروەها ئەنجامەکانی ئەم نەشتەرگەرییە، دەتوانن لەگەڵ پزیشک ڕاوێژ بکەن. ئەبێ بزانین لە هەندێ حاڵەتدا کە جگە لە لاری تێخەی لووت، تەواوی لووتەکە خوار بووە (کە زۆربەی کات بە هۆی شکاوییە کۆنەکانی لووتە) چاککردنەوەی تێخەی ناو لووت بە تەنیا ناتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی هەناسەدان لەڕێگای لووتەوە. لەم حاڵەتانەدا پێویستە لە ڕێگای نەشتەرگەریی جوانکاری لووتەوە، تەواوی بۆریی هەوایی لووت، ساف بکرێت. (نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی) مەترسییەکان و زیانەلاوەکییەکانی نەشتەرگەریی سیتۆپلاستی نەشتەرگەریی سیتۆپلاستی ئەگەر لە لایەن پزیشکێکی بە ئەزموونەوە ئەنجام بدرێت هیچ مەترسی و زیانێکی لەگەڵدا نابێت. بەڵام بەگشتی دەبێ بڵێین کە وەکوو هەموو نەشتەرگەرییەک ئەم نەشتەرگەرییەش ئەگەری مەترسی خوێنبەربوون و هەوکردن و بەنجی کاتیی پووک یان ددانەکانی سەرەوەی لەگەڵە. دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کە هەڵبژاردنی پزیشکی پسۆڕ و بەئەزموون ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت لە ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیان و مەترسییەکانی نەشتەرگەری. ئامادەکاری بەر لە نەشتەرگەریی خواریی تێخەی ناو لووت دەبێ بەر لە نەشتەرگەری سیتۆپلاستی بۆ ئاگاداربوون لە سوود و مەترسییەکانی نەشتەرگەری لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ قسە بکەن. ئەو بابەتانەی لە کاتی سەردانکردنی پزیشک پێویستە لەسەریان قسە بکەن ئەمانەن: • پێشینەی پزیشکی • پشکنین ئەو کارانەی بۆ پاراستنی خۆتان پێویستە بیانکەن ئەگەر جگەرەکێشن، هەوڵ بدەن لەم ماوەیەدا جگەرە بەکار نەهێنن چونکە کێشانی جگەرە دەبێتە هۆی ئەوەی کێشە بۆ پرۆسەی چارەسەری و دەرمان دروست بکات. ئاگادارییەکانی دوای نەشتەرگەری بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری خوێنبەربوون و ئاوسان باشتر وایە تا دوو حەفتە دوای نەشتەرگەری خۆتان بە دوور بگرن لەم کارانە: • خۆتان بە دوور بگرن لە ئەنجامدانی چالاکی قورس و درێژخایەن وەکوو پیاسەی درێژخایەن بە پێ، ڕاکردن و وەرزشی ئەیروبیک • لووتتان بە توندی مەسڕن • لە کاتی نووستندا سەرتان لە شوێنی بەرزتر دابنێن وێنەی نەخۆشەکان 
نەشتەرگەری تەرمیمی یان چاکسازی یەکێکە لە لقە گرنگەکانی نەشتەرگەری پلاستیک. نەشتەرگەری تەرمیمی جیاوازە لەگەڵ نەشتەرگەری جوانی و تەجمیل.
نەشتەرگەری تەرمیمی زیاتر بۆ چاککردنەوەی ئەو بەشانەی جەستە ئەنجام دەدرێن کە ناسروشتین. کەواتە ئەم نەشتەرگەرییە بۆ نەهێشتنی کەموکۆڕییەکی ناسروشتی لە جەستەدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت و کەموکۆڕییەکەش لەوانەیە زگماکی بێت یان بە هۆی هەبوونی گرفت لە پرۆسەی گەشەسەندن، ترۆما یان برینی گەورە، ئیلتیهاب، گرێ یان نەخۆشی، لە جەستەدا دروست بووبێت.هەندێ لە باوترین گرفتە زگماکییەکان بریتین لە: لێوی کەروێشکی، درزی مەڵاشوو، پەڵە زگماکییەکان و هتد. کەموکۆڕییە باوەکان بریتین لە برین و گرێیەکان و هتد. دەتواندرێت بۆ چارەسەرکردنی برینی گەورە کە بە شێوەی سروشتی چاک نابێتەوە، سوود لە شێوازی پەیوندی پێست ببیندرێت. واتە بەشێک لە پێست لە شوێنێکی دیکەوە دەبڕن و لەو شوێنەدا وا پێویستی بە چاککردنەوەیە بە کاری دەهێنن کە بەم نەشتەرگەرییە گرافتی پێست، دەڵێن.پەیوەندی پێست ٣ جۆرە. لە هەندێکیاندا کەڵک لە چینەکانی سەرەوەی پێست وەردەگیرێت. لەم جۆرە پەیوەندە بۆ چاککردنەوەی برینی سووتاوی کەڵک وەردەگرن و پێی دەڵێن گرافتی چین چین. بۆ سووتاوییە قووڵەکان کەڵک لە گرافتی تەواوچین یان پەیوەندکردن لە ڕێگای چینە ئەستوورەکان وەردەگرن کە دەماری خوێنیی زیاتری تێدایە. ئەم گرافتە بۆ ئەو شوێنانە بەکار دێت وا پێست لەو شوێنانەدا کێشی دێت. جۆری سێهەم پەیوەندی کۆمپۆزیتی پێ دەڵێن و بۆ ئەو شوێنانە بەکار دێت کە برینەکە زۆر قووڵە و پیویستی بە ژێرسازی زۆر هەیە، وەکوو شێرپەنجەی پێست لە لووتدا. لە پەیوەندی کۆمپۆزیتدا تەواوی چینەکانی پێست، چەوری و هەندێ جاریش ژێرسازی کڕکڕاکەیی هەڵدەگیرێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشەکە.بە شێوازێک وا پێست دەتوانێت لە ڕێگای بافتی تەنیشتیەوە گەشە بکات تیشۆ ئێکسپێنشێن دەڵێن Tissue expension. لەم شێوازەدا پرۆتێزێک هاوشیوەی کیسەیەک دەخرێتە ژێر پێستەوە و پاشان بۆ ماوەی دەورەیەک کیسەکە بە سالین پڕ دەکرێتەوە. ئەم کیسەیە کە پڕ کراوەتەوە لە سالین دەبێتە هۆی ئەوەی پێستەکە بکشێت و بکرێتەوە. سوودەکانی شێوازی تیشۆ ئێکسپێنشێن ئەوەیە کە وا دەکات پێست لەگەڵ ڕەنگ و هەست و بافتی پێستی سەرەکی هاوتا بێت. هۆکاری هاوتا بوونی پێست بەم شێوازە ئەوەیە کە پێست دەلکێندرێتە خوێن و دەمارە سەرەکییەکانەوە.نەشتەرگەریی میکرۆسکۆپی و فلەت تا ڕادەیەکی زۆر یارمەتی گەیاندوتە نەشتەرگەری پلاستیک. گواستنەوەی بەشێک کە ئەندامە زیندووەکانی جەستە کە دەمارەکانی خوێنی لە خۆدا هەڵگرتووە بۆ شوێنێکی تری جەستە، وەکوو نەشتەرگەری فلەپ دەناسرێت. لەبەر ئەوەی فلەپ دەمارە خوێنییەکانی خودی کەسەکەی لە خۆدا هەڵگرتووە، دەتوانێت بێچم و کارایی ئەو شوێنێنەی وا بۆی گواستراوەتەوە بە باشی سەر لەنوێ دروست بکاتەوە. ئەگەر ئەو شوێنەی لە ڕێگای فلەپەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە پێویستی بە خوێنی زیاتر بێت، لە ڕێگای نەشتەرگەری فلەپی ماسوولکە و پێستەوە ئەم چارەسەرەی بۆ ئەنجام دەدەن. پسپۆڕانی نەشتەرگەری پلاستیکی دەموچاو و گەردەن جگە لە چاککردنەوەی برینەکان، گەشەی شێرپەنجە و ئەو نەخۆشینانەش وا پەیوەندییان بە شیرپەنجەوە نیە چارەسەر دەکەن.لە نەشتەرگەری چاککردنەوەی لێوی کەروێشکی، پزیشکی پسپۆڕ لە بەشی ناوەوەی دەمەوە بەرەو کونەلووتەکان، هەر دوو لای لێو دەبڕێت و بێچمی بەشی کەوانی سەرەوەی لێو کە لە ناوەڕاستی لێودایە و لە رەقەمی حەوت دەچێت، دەپاریزێت. بەم شێوازە دەتواندرێت هەر چەشنە گۆڕانکارییەک کە بە سەر لووتدا دێت چارەسەر بکرێت.لە نەشتەرگەری درزی مەڵاشوو ماسوولکەکانی مەڵاشوو لە شوێنی درزەکەدا دەدروونەوە و بەمجۆرە مەڵاشوو چاک دەکەنەوە. وێنەی نەخۆشەکان 
گرێیەکانی سەر و مل
گرێیەکانی سەر و مل دەتوانن مەترسیدار یان پاک بن.
گرێیە پاکەکان بریتین لە گرێی چڵکی، گرییە زگماکییەکان، گریی چەوری(لایپۆم) و... هتد.
گرێیە مەترسیدارەکان بریتین لە شێرپەنجە جیاجیاکان وەکوو شێرپەنجەی زمان، قوڕگ، حەڵق، مەڵاشوو، لێو، لووت و سینووسەکان، تیرۆئید، غودەی بوزاقی و ...هتد.
لەو حاڵەتانەدا کە بە هۆی گرێیەکانی سەر و ملەوە سەردانی پزیشک دەکەن، پزیشک بە بینین و پشکنینی جەستەیی و تێست و ئەشەعە(سۆنەر، سیتیئێسکەن، MRI) هۆکاری دروستبوونی گرێیەکە دەدۆزێتەوە و هەوڵ دەدات چارەسەری بکات.شێرپەنجەکانی سەر و مل
بەکارهێنانی جگەرە و نێرگەلە باوترین هۆکاری تووشبوون و مردن بە هۆی شێرپەنجەیە کە دەتوانرێت ڕێگری لی بکرێت.
دەستنیشانکردنی خێرا دەبێتە هۆی چارەسەرێکی سەرکەوتوو.
گرێیەکانی مل
گرێیەکانی مل ئەگەر لە ماوەی دوو حەفتەدا چارەسەر نەکرێن پێویستە لە لایەن پسپۆڕێکی سەر و ملەوە پشکنینیان بۆ بکرێت.گۆڕانی دەنگ
گۆڕانی دەنگ بۆ ماوەی دوو حەفتە پێویستی بە پشکنینە. ئەگەرچی زۆربەی حاڵەتەکانی گۆڕانی دەنگ بە هۆی شێرپەنجەوە نیە بەڵام پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێت.گرێیەکانی دەم
شێرپەنجەی دەم لە ڕێگای برین یان گرێیەکەوە خۆی دەنوێنێت کە چاک نابێتەوە. ئەم گرێ یا برینانە لەوانەیە ئازاریان نەبێت هەر بۆیە دەبن بە هۆی ئەوەی گومڕا بین. دەبێ وریا بین هەر چەشنە گرێ یان برینێک کە لە ماوەی یەک حەفتەدا چاک نەبووەوە خیرا لە لایەن پزیشکەوە پشکنینی بۆ بکرێت. لەوانەیە پێویستی بە نموونەگیری بێت.کێشەکانی خواردن و قووتدان
شێرپەنجەی قوڕگ لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە قووتدانی خواردنە ڕەق و شلەکان. ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی وەها گرفتێک بوون پێویستە لە لایەن پزیشکێکی پسپۆڕی گوێ و قوڕگ و لووتەوە پشکنینتان بۆ بکرێت.شێرپەنجەکانی پێست
باوترین شێرپەنجەکانی سەر و مل، شیرپەنجەکانی پێستن. خۆشبەختانە ئەگەر بە خێرایی چارەسەر وەربگرێت ئەنجامەکەی زۆر باش دەبێت. ئەم شێرپەنجانە زیاتر لەو شوێنانەدا ڕوو دەدەن کە زۆرتر بەر تیشکی هەتاو دەکەون وەکوو (ناوچاوان، دەموچاو و گوێیەکان) بەڵام دەتوانێت لە هەموو شوێنێکی جەستەدا ڕوو بدات.
ئاگادار بن کە زۆربەی شێرپەنجەکان بە دەستنیشانکردنی خێرای شێرپەنجە چارەسەر دەبن هەر بۆیە بە بینینی ئەو هێمایانەی باسمان کردن خێرا سەردانی پزیشک بکەن.نەشتەرگەری سیتۆپلاستی
نەشتەرگەری سیتۆپلاستی بە زۆری بۆ چارەسەرکردنی لاربوونی تێخەی لووت دەکرێت و تێیدا کڕکڕاکە و ئێسقانی تێخەی لووت، واتە ئەو دیوارەی وا دوو کونی لووت لە یەک جیادەکاتەوە ساف دەکات و سەرلەنوێ چاکی دەکاتەوە. پزیشک هێماکانی نەخۆشییەکە وەکوو کێشەکانی هەناسەدان و یان پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانی لووت لە بەرچاو دەگرێت و سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئێوە پێویستە یان نا هەروەها ئەنجامەکانی ئەم نەشتەرگەرییە، دەتوانن لەگەڵ پزیشک ڕاوێژ بکەن.
ئەبێ بزانین لە هەندێ حاڵەتدا کە جگە لە لاری تێخەی لووت، تەواوی لووتەکە خوار بووە (کە زۆربەی کات بە هۆی شکاوییە کۆنەکانی لووتە) چاککردنەوەی تێخەی ناو لووت بە تەنیا ناتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی هەناسەدان لەڕێگای لووتەوە. لەم حاڵەتانەدا پێویستە لە ڕێگای نەشتەرگەریی جوانکاری لووتەوە، تەواوی بۆریی هەوایی لووت، ساف بکرێت. (نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی)مەترسییەکان و زیانەلاوەکییەکانی نەشتەرگەریی سیتۆپلاستی
نەشتەرگەریی سیتۆپلاستی ئەگەر لە لایەن پزیشکێکی بە ئەزموونەوە ئەنجام بدرێت هیچ مەترسی و زیانێکی لەگەڵدا نابێت. بەڵام بەگشتی دەبێ بڵێین کە وەکوو هەموو نەشتەرگەرییەک ئەم نەشتەرگەرییەش ئەگەری مەترسی خوێنبەربوون و هەوکردن و بەنجی کاتیی پووک یان ددانەکانی سەرەوەی لەگەڵە.
دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کە هەڵبژاردنی پزیشکی پسۆڕ و بەئەزموون ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت لە ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیان و مەترسییەکانی نەشتەرگەری.ئامادەکاری بەر لە نەشتەرگەریی خواریی تێخەی ناو لووت
دەبێ بەر لە نەشتەرگەری سیتۆپلاستی بۆ ئاگاداربوون لە سوود و مەترسییەکانی نەشتەرگەری لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ قسە بکەن. ئەو بابەتانەی لە کاتی سەردانکردنی پزیشک پێویستە لەسەریان قسە بکەن ئەمانەن:
• پێشینەی پزیشکی
• پشکنینئەو کارانەی بۆ پاراستنی خۆتان پێویستە بیانکەن
ئەگەر جگەرەکێشن، هەوڵ بدەن لەم ماوەیەدا جگەرە بەکار نەهێنن چونکە کێشانی جگەرە دەبێتە هۆی ئەوەی کێشە بۆ پرۆسەی چارەسەری و دەرمان دروست بکات.ئاگادارییەکانی دوای نەشتەرگەری
بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری خوێنبەربوون و ئاوسان باشتر وایە تا دوو حەفتە دوای نەشتەرگەری خۆتان بە دوور بگرن لەم کارانە:
• خۆتان بە دوور بگرن لە ئەنجامدانی چالاکی قورس و درێژخایەن وەکوو پیاسەی درێژخایەن بە پێ، ڕاکردن و وەرزشی ئەیروبیک
• لووتتان بە توندی مەسڕن
• لە کاتی نووستندا سەرتان لە شوێنی بەرزتر دابنێن
وێنەی نەخۆشەکان نەشتەرگەری لەوزەتەین (بە هۆی گەورەبوونی لەوزەتەین یان ئیلتیهابی بەردەوام)
وێنەی نەخۆشەکان