جۆرەکانی لیفت (ڕاکێشانی پێست)ی دەموچاو، زیانەکان، زیانە لاوەکییەکان و مەترسییەکانی.

جۆرەکانی لیفت (ڕاکێشانی پێست)ی دەموچاو، زیانەکان، زیانە لاوەکییەکان و مەترسییەکانی.

جۆرەکانی لیفت (ڕاکێشانی پێست)ی دەموچاو، زیانەکان، زیانە لاوەکییەکان و مەترسییەکانی.

هەرچی تەمەنمان دەچێتە سەرەوە، پتر ناسکی و نەرمکێشیی پێستمان لە ناو دەچێت، چونکە بەردەوام ڕێژەی کولاژین و ئێلاستینی پێستمان کەم و کەمتر دەبێتەوە. لە ئەنجامدا، بەستەرەشانەکانی پێست لاوازتر دەبنەوە و بێچم و ساختاری پێست بەرەبەرە لەناو دەچێت. واتا پێست شل و سست دەبێتەوە و چرچ و لۆچی تێیدا دروست دەبێت. بە تێپەڕینی کات لە ژێر کاریگەریی هێزی ڕاکێشانی زەوین، ئەو پێستەی شل و سست بوەتەوە، بۆ خوارەوە ڕادەکێشرێت، لە ئەنجامدا پێستی کۆڵمەکان، گەردەن و پێڵوەکان تووشی دابەزین دەبێت. لیفتی دەموچاو یەکێکە لە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی دەموچاو کە بە مەبەستی گەنجکردنەوە و ناسککردنەوەی پێستی دەموچاو ئەنجام دەدرێت. شێوازی جیاواز بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو هەیە کە لە ڕووی ڕێژەی پەلاماردەرانەوە، لە گەڵ یەک جیاوازن.   

لە ئێستادا بۆ نەشتەرگەریی ڕاکێشانی پێستی دەموچاو، پتر لە دوو شێوازی لیفتی ڕووکەش(SMAS) (Superficial Musculoaponeurotic System)  و لیفتی قووڵ (deep plane) کەڵک وەردەگرن. دوو شێوازی تریش هەن کە ئاستی پەلاماردەرانەیان بە نیسبەت شێوازەکانی پێشووتر کەمترە کە بریتین لە لیفت و ڕاکێشانی دەموچاو بە شوێنی برینی کورت (Short Scare Facelift) و لیفت و ڕاکێشانی دەموچاوی ئەندۆسکۆپی(Endoscopic Facelift) .

سوودەکانی لیفتی دەموچاو

  • باشتر بوونی جوانی.
  • جوانتر بوونی روخسار.
  • ڕاکێشان و نەهێشتنی دابەزینی پێست.
  • توند بوونی ماسولکەکانی دەموچاو.
  • باشتر بوونی فۆڕمی دەموچاو
  • باشتر بوونی شێوازی هەڵسوکەوت  لەگەڵ خەڵک.
  • گۆڕانی بیرکردنەوەی کەسەکە بەرانبەر بە روخساری خۆی.
  • بردنەسەرەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون.

نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو

نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو، جۆرێکە لە نەشتەرگەریی بۆ نەهێشتنی دابەزینی بەشەکانی دەموچاو. لیفتی دەموچاو دەستەواژەیەکی گشتییە کە نەخۆشەکان و ژمارەیەک لە پزیشکانی پسپۆڕ بۆ وەسفکردنی پسپۆڕانەی نەشتەرگەریی ڕاکێشانی پێستی نێوچاوان، بەشی ناوەڕاستی دەموچاو یان بەشی خوارەوەی دەموچاو، کەڵکی لێ وەردەگرن. نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو جۆرێکە لە نەشتەرگەری کە بە زۆری بۆ ڕاکێشانی پێستی گەردەن و هێڵی شەویلکە ئەنجام دەدرێت. لە ڕاستیدا ئەگەر لە ئەم لاو و ئەو لای دەمەوە تاکوو لای گوێیەکان، وەکوو هێڵێک لە بەرچاو بگرین، نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو بۆ گەنجکردنەوەی هەموو ئەو بەشەی کە لە ژێری ئەو هێڵەدایە، بەکار دێت. شێواز و جۆری جیاوازی نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو هەن کە بە پلەی دژواریی جیاواز ئەنجام دەدرێن و بە پێ بارودۆخ و هەلومەرجی تایبەت بە نەخۆشەکە ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ دەکرێت. لە هەندێ کەسدا تەنیا بە بڕینی بەشێکی بچووک لە پێشەوەی گوێیەکانە ئەنجام دەدرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە خەڵکی تردا تەنیا بەشێکی بچووک لە ژێر چەناگەوە دەبڕن تاکوو لە ڕێگای ئەوێوە نەشتەرگەریی سابمێنتۆپلاستی (لایپۆساکشێن بۆ نەهێشتنی چەورەییە زائیدەکانی مل) ئەنجام دەدرێت. لەوانەیە دوای نەشتەرگەریی سابمێنتۆپلاستی، پێستی لای گوێیەکان ببڕن بۆ ئەوەی لیفتی دەموچاو بە شێوازێکی قووڵ ئەنجام بدەن (Deep Plane).

بەهەر حاڵ بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە، سوود لە هەر چەشنە شێوازێک ببینن، نەخۆشەکە دوای ١٠ بۆ ١٤ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری لیفتی دەموچاو دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی و دەست بکاتەوە بە چالاکیە ڕۆژانەکانی. دوای ٣ حەفتەش ئیتر بە تەواوی چالاک و تەندروست دەبێتەوە. هەڵبەت بۆ ماوەی ٣ مانگ دوای نەشتەرگەریەکە پێستی دەموچاو هێشتاش هەر ئاوساو و توند دەبێت و بە تێپەڕێنی کات بەرەبەرە چاک دەبێتەوە. بەڵام بە گشتی ئەم زیانە لاوەکییانە زۆر کەمن و تا کاتێک بە وردی سەیری دەموچاو نەکەن، ناتوانن بیبینن. ئەنجامەکانی نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو دەوامی زۆرە و بە زۆری تا ١٠ ساڵ ئاسەوارە پوزێتیڤەکەی دەمێنێت.

مەترسی و زیانە لاوەکییەکان

  • لەوانەیە ببێتە هۆی ناسروشتی بوونی بێچمی دەموچاو
  • بلۆقکردنی پێستی دەموچاو
  • گۆڕانی ڕەنگی پێست
  • زیانبینینی دەماری گوێ
  • لاوازبوون یان فەلەجبوونی دەموچاو (پارالیز)
  • زیانبینینی دەمارەکانی دەموچاو
  • سڕبوونی هەتاهەتایی دەموچاو
  • دروستبوونی ناڕێکی و زیانبینینی پێست
  • مردنی خانەکانی پێست
  • خاوبوونی پرۆسەی چاکبوونەوەی دوای نەشتەرگەری
  • ئاوسانی دەموچاو
  • توند بوونەوەی پێستی دەموچاو
  • لاواز بوونی ماسولکەکانی دەموچاو
  • دیار بوونی شوێنی برینەکان

هۆکاری دابەزینی پێست

دەتوانین کاریگەریی پاڵەپەستۆەکانی ژیانی ڕۆژانە، کاریگەریی هێزی ڕاکێشانی زەوی و بەر کەوتنی هەتاو لە سەر دەموچاومان ببینین. چرچەکان و هێڵەکانی زەردەخەنە قووڵتر دەبنەوە، گۆشەکانی لێو چاڵتر دەکەون، هێڵی شەویلکە و پێستی مل سست‌تر دەبنەوە. دەوری چاو و برۆ چاڵ دەکەون و پێستی پێڵوەکان چرچ و شل دەبێتەوە. لە پێستدا یەکەمین هێماکانی چرچ و لۆچە وردەکان لە دەوروبەری لێو، لە بەشەکانی دەرەوەی چاو و لە هێڵەکانی زەردەخەنەدا دەرەدەکەون. ڕێژەی دەرکەوتنی ئەم چرچانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و لەوانەیە لە ڕێگای جیناتی ئێمەوە دەستنیشان بکرێن. پیربوونی پێستی دەموچاو هێمای ئەوەیە کە هزر و جەستەمان خەریکە پیر دەبێت. خەڵکانێکی زۆر به بینینی دەموچاوی خۆیان لەناو ئاوێنەدا، هەست بە نائومێدی دەکەن چونکە پێیان وایە ئەو ڕوخسارەی لە ئاوێنەدا دەیبینن ئەوە نیە وا هەستی پێ دەکەن و بە پێویستی دەزانن گۆڕانکاری بە سەر ڕوخساری خۆیاندا بهێنن. دابەزینی زۆری کێش دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر دەموچاو و ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە قۆناغەکانی پیربوون.

لیفتی دەموچاو یان لیفتی گەردەن بۆچی ئەنجام دەدرێت؟

ئەگەر پێستی دەموچاو یان گەردەنتان دەستی کرد بە شلبون و دابەزین، دەموچاوتان باشترین ئەنجامی دەبێت بەڵام، هێشتاش هەر دەموچاوتان تایبەتمەندیی کێشئاسای هەیە و ساختاری ئێسقانەکانتان بەهێزە. زۆربەی ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی لیفت ئەنجام دەدەن لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵن بەڵام دەتواندرێت بۆ کەسانی تەمەن ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵیش ئەم نەشتەرگەرییە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت. نابێ ئاشکرا بێت کە ئێوە گۆڕانکاریتان بە سەر دەموچاوتاندا هێناوە بەڵام پێویستە گەنجتر، تەندروستتر، شاد و گەشتر دەرکەون.

لیفتی دەموچاو کاریگەری دەخاتە سەر بەشی ژێرەوەی پێست و بەتایبەت هێڵی شەویلکەوە و وای لێ دەکات ئەو بەشە جوانتر دەرکەوێت. ئەگەر بەشی نێوچاوان و برۆەکانتان چرچ و لۆچی تێ کەوتووە، لەوانەیە پزیشکەکەتان پێشنیاری لیفتی برۆتان پێ بکات. بۆ چاککردنەوەی پێستی شل وا چرچ و لۆچی وردی تێ کەوتووە، هەروەها ئەگەر ئەو پێستەی بە هۆی لابردنی چینەکانی سەرەوەی لەڕێگای مادەی کیمیاوی و لەیزەرەوە چرچ کەوتووە، دەتواندرێت لە نەشتەرگەریی لیفتی دەموچاو، لیفتی برۆ یان لیفتی گەردەن کەڵک وەربگیرێت.

هەڵبژاردنی پزیشکی پسپۆڕ

ئەگەر بڕیارتان داوە نەشتەرگەریی لیفت و ڕاکێشانی پێستی دەموچاو یان مل ئەنجام بدەن، تەنیا سەردانی پزیشکێک بکەن کە بە باشی شارەزای ئەو کارە بێت. ئەوان سەبارەت بەو کارەی بە درێژایی نەشتەرگەرییەکە بۆتان دەکرێت و ئەو ئەنجامانە بڕیارە لە کۆتاییدا لە سەر پێستتان دەربکەون، قسەتان بۆ دەکەن و هەوڵ دەدەن باشترین ئەنجامەکان بەدەست بهێن، هەروەها سەبارەت بە مەرجە جیاوازەکانی ئەم نەشتەرگەرییە ئاگادارتان دەکەنەوە. هیچ کەسێک پیویستی بە لیفت و ڕاکێشانی بەپەلە و ئورژانسی دەموچاو نیە. ئەگەر هەلی بیرکردنەوەتان پێ نادەن ، پێویستە بە شوێن نەخۆشخانە و پزیشکیکی تردا بگەڕێن.

بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە چ کارگەلێک دەکرێت؟

ئێوە بەر لە هەموو شتێک سەردانی پزیشکەکەتان دەکەن تاکوو سەبارەت بە هۆکاری نەشتەرگەری و ئەو شتەی بڕیارە ڕووبدات، قسە بکەن. ئەگەر پێشتر یان ئێستا هەر چەشنە نەخۆشییەکتان هەبێت، پزیشکی پسپۆڕ بە وردی دەینووسێت. ئەو هەروەها پرسیاری ئەو دەرمانانەتان لێ دەکا وا لە ئێستادا بەکاری دەهێنن، کیمیاوی بێت یان ڕوەکی، فەرقێک ناکات. پزیشکی نەشتەرگەر پشکنین بۆ دەموچاو و گەردەنتان دەکات و لەوانەیە وەکوو پێشینەی پزیشکی وێنەتان لێ بگرێت. ئەوان داواتان لێ دەکەن لە ئەگەری خەزنکردن و بەکارهێنانی وێنەکانتان، فۆرمی رەزامەندییان  بۆ پڕ بکەنەوە و واژووی بکەن.

پزیشکی نەشتەرگەر بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە ئەم نەشتەرگەرییە هیچ مەترسییەکی لەسەرتان نابێت، باڵا و کێشتان ئەندازە دەگرێت. ئەگەر زیادە کێشتان هەیە یان بڕیاری ئەوەتان داوە منداڵتان ببێت، لەوانەیە پزیشکەکەتان داواتان لێ بکات نەشتەرگەریی لیفتەکە دوا بخەن.

 چۆن بتوانم وا بکەم نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووم هەبێت؟

تا پێتان دەکرێت ژیانێکی تەندروستتان هەبێت. زۆر گرنگە بە بەرنامەی خواردنێکی گونجاو و وەرزشی ڕێک و پێک، کێشتان ڕێک و سابت بێت. پزیشکەکەتان دەتوانێت لەم بوارەدا یارمەتیتان بدات. کەواتە ئەگەر دەتانەوێت کێشتان دابەزێنن، هەوڵ بدەن بەر لە نەشتەرگەری ئەم کارە ئەنجام بدەن. ئەم کارە یارمەتی پزیشکەکەتان دەدات پێستێکی زۆرتر لەناو ببات و ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە باشتر بێت. لانیکەم بۆ ماوەی ٢ حەفتە بەر لە نەشتەرگەری واز لە خواردنی ئاسپرین و دەرمانی دژە ئیلتیهابی نائێسترۆئیدی بهێنن چونکە ئەم دەرمانانە مەترسیی خوێنبەربوون زیاتر دەکەن.

ئەگەر دەتانەوێت مووی سەرتان لوول، مێش یان ڕەنگ بکەن هەوڵ بدەن بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ئەو کارانە بکەن چونکە شوێنی برینی نوێ بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک بەرانبەر بەم مادە کیمیاویانە هەستیارە. ئەگەر جگەرە دەکێشن، هەوڵ بدەن بۆ کەمکردنەوەی زیانە لاوەکییەکانی نەشتەرگەرییەکە لانیکەم شەش حەفتە بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری واز لە کێشانی جگەرە بهێنن. ئەم کارە بەتایبەت بەر بە هەڵدانەوەی پێستی پشتی گوێ دەگرێت و ناهێڵێت سووڕی خوێن لەو شوێنەدا لە ناو بچێت. مووی ئەو شوێنانەی بڕیارە پزیشک بیبڕێت پاک بکەنەوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری دوش بگرن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە ئەو شوێنەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت پاک و خاوێنە.

شێوازی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە چۆنە؟

لیفتی دەموچاو بریتییە لە بەرزکرندەوە و گۆڕانی سەرلەنوێی پێست و بەشە نەرمەکانی دەموچاو. لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا لە هەر دوو لای دەموچاو لە بەردەم گوێیەکاندا و لە شوێنی ڕوانی موەکانەوە بەشێک لە پێستی دەموچاو دەبڕن. پاشان ڕێک لە پێش یان پشتەوەی کڕاکەی گوێ و لە دەوروبەری پشتی گوێ و لە بەشی پشتەوەی گوێ و پاشان بەرە ناوی کەلەسەر و بەشی خوارەوەی پێستی سەر ڕادەکێشرێت. هەندێک جار لەوانەیە پێویست بکات پزیشکەکە بۆ نەشتەرگەری کردن و چاککردنەوەی بەشی سەرەوەی گەردەن بەشێكی بچووکی ژێری چەناگە ببرێت. 

هەندێ جار تەنیا پێستی سەروەی مل لا دەبرێت (تەنیا لیفتی دەموچاو)

هەندێ جار ماسولکەکانی مل و پێستی ئەو شوێنانە تەنیا لە ڕێگای دوورینەوەیان، توند دەکرێنەوە (تەنیا لیفتی مل)

هەندێ جار ماسولکەی مل و پێستەکەی توند دەکرێتەوە و پاشان هەڵدەگیرێت و قایم دەلکێندرێتە پێش و پاشی گوێیەکانەوە (لیفتی دەموچاو و مل)

پێستە زائیدەکە هەلدەگرن و ئەو پێستەی ماوەتەوە لە شوێنی خۆی دایدەنێننەوە.

چەوری و خانەکانی دەموچاو لە شوێنی خۆیاندا پەخش دەبنەوە و ئەگەر پێویست بکات چەوری تێ دەکرێتەوە.

لیفتی دەموچاوی ئێستاندارد، یارمەتی بەشی خوارەوەی دەموچاو دەدات بەڵام، بۆ باشترکردنی ئەم شێوازە دەتواندرێت بە بەرز کردنەوەی زاویەکانی دەرەوەی چاو و کەم کردنەوەی چرچەکانی دەوری چاو، وا بکرێت ڕواڵەتێکی باشتر ببەخشرێتە دەموچاو.

چارەسەری جێنشین چییە؟

لیفتی دەموچاو و لیفتی گەردەن باشترین ڕیگا بۆ توندکردنەوەی پێستی دەموچاو و ملی ئێوەیە. بەڵام لە ڕێگای ئەم شیوازانەوە لە چرچەکانی دەوری چاو، لێو و نێوچاوانتان، ڕزگارتان نابێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەتوانن سوود لە تێکردنی بۆتۆکس ببینن.

لیفتی دەموچاو و لیفتی گەردەن نابێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتە و ڕواڵەتی پێستتان ئەگەرچی لەوانەیە هەندێ چارەسەری تر وەکوو لەیزەری دووبارە (لە ئەگەری بەکارهێنانی لەیزەر بۆ سوتاندنی بەشی سەرەوەی پێستتان بە شێوازی کونترۆڵکراو) یان هەڵگرتنی چینەکانی سەرەوەی پێست لە ڕێگای مادە کیمیاوییەکانەوە (لە شوێنێکدا بۆ لابردنی چینەکانی سەرەوە سوود لە مادەی کیمیاوی دەبینن) بۆ ئەم کارە کاریگەر بێت. هەندێ جار، پەیوەندکردنی چەوری یان تێکردنی چەوری (ئەگەر چەورییەکان لە ڕێگای لایپۆساکشنەوە لە بەشێکی دیکەی لەش وەکوو سمت یان رانەکان هەڵگیرابێت، بکرێتە ناو پێستی دەموچاوەوە) دەتوانێت لەبری لیفتی دەموچاو یان لەگەڵ ئەو نەشتەرگەرییە بکرێتە دەموچاوەوە تاکوو پێستی دەموچاوتان قیتتر و گەشتر و جوانتر دەربکەوێت.

هەندێ جار کێشەی سەرەکی، دابەزینی برۆەکانە. لەم حاڵەتەدا، لەوانەیە لیفتی برۆ، چ تەنیا خۆی یان چ لە ڕێگای لیفتی دەموچاو و لیفتی مل، ببێتە هۆی توندکردنەوەی پێستی دەموچاوتان.

دوای نەشتەرگەری چاوەڕێ چ شتێک بکەم

بە زۆری لیفتی دەموچاو و لیفتی گەردەن لە ڕێگای بێهۆشی کامڵ (لەم حاڵەتەدا ئێوە بەخەبەر نین)، یان لە ڕێگای سڕیی شوێنکاریەوە (لەم شێوازەدا تەنیا ئەو بەشەی بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت سڕ دەبێت) ئەنجام دەدرێت. ماوەی نەشتەرگەرییەکە ٢ بۆ ٥ کاتژمێر دەبێت.

لەوانەیە بۆ خاوێن هێشتنەوەی برینەکە دژە بایۆتیکتان پێ بدەن. لەوانەیە بۆریی ڕاکێشانی شلەکانی ژێر پێستتان بۆ دابنێن بۆ ئەوەی خوێن و شلەکانی ژێرەوەی پێستتان ڕابکێشێتە دەرەوە. ئەم بۆرییانە بەر لەوەی بگەڕینەوە بۆ ماڵەوە و دوای ئەوەی خوێن و شلەکان بە تەواوی لە پێستتان ڕاگوێزارایە دەرەوە، لە لەشتان دەر دەهێنن.

 لەوانەیە هەر لە ڕۆژی نەشتەرگەرییەکەدا بچنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام بە زۆری پێویستە شەوێک لە نەخۆشخانە بمێننەوە. ئەگەر هەر ڕۆژی یەکەم بچنەوە بۆ ماڵەوە، پێویستە کەسێک شەو تا بەیانی لە لاتان بێت. مل و دەموچاوتان هەست بە توندی و ئازار دەکات. دەبێ بە پێ پێویست دژە ئازاری سادەتان هەبێت بۆ ئەوەی هەست بە ئازار و ناڕاحەتی نەکەن.

برینپێچیی دەموچاو

دەموچاو و ملتان بە لەفاف و برینپێچ دەپێچرێنەوە. زۆربەی پزیشکان بۆ کەمکردنەوەی شینبوونەوە و ئاوسانی دەموچاوتان برینپێچی دەکەن. ئەم لەفافانە بۆ ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژ لەسەر دەموچاوتان دەبێت و دوورینەکەش دوای حەوت یان هەشت ڕۆژ ڕادەکێشرێن.

چاکبوونەوە

زۆربەی کات لە بەشی گوێیەکان و کوڵمدا هەست بە بێهەستی دەکەن کە ئەوە شتێکی ئاساییە. ئەم حاڵەتە بە زۆری دوای چەند حەفتەیەک چاک دەبێتەوە. ئەگەرچی لەوانەیە ئەگەری لە دەستچوونی درێژخایەنی هەستیاریی پێستتان لە بەشی پێشەوەی گوێیەکاندا هەیە. بۆ کەمکردنەوەی ئاواسان باشتر وایە سەرتان لە لەشتان بەرز تر دابنین. هەوڵ بدەن، سەرینی زیادە بخەنە ژێر سەرتانەوە و چەند ڕۆژی یەکەم سەرتان نەجووڵینن و بەرزی نەکەنەوە. ئێوە دەتوانن لە هەمان ڕۆژی یەکەمی دوای نەشتەرگەری لە نوێنەکەتان بێنە دەرەوە و دوای دوو حەفتە چالاکیی ئاسانتان هەبێت. لانیکەم بۆ ماوەی دوو حەفتە خۆتان بە دوور بگرن لە ئیشی قورس و ساونا و مەساژ. سەرەتا پێستی دەموچاوتان تۆزێک ئاوساو دەبێت. برینەکان لەژێر قژتانا دەشاردرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەو دوو حەفتەیەدا لە شوێنی کار و لە ژیانی ڕۆژانەتاندا بە شیوەی ئاسایی دەربکەون. لە پیاواندا بە نسبەت ژنان بەستن و چاودێریکردنی شوێنی برینەکان دژوارترە و بە هۆی لابردنی پێستیان، ڕیشیان لە گوێیەکانیان نزیکتر دەبێتەوە.

دەتوانن لە ڕیگای مکیاژکردنەوە شینبوونی پێستی دەموچاوتان بشارنەوە. برینەکان چونکە لەژێر قژەوەن زۆر دیار نین. بەڵام ئەو موانەی لە دەوری برینەکانن خێرا کورت دەکرێنەوە. لەوانەیە تۆزێک ڕوانەوەی ئەو قژەی لە بەشی برینەکەدا دەڕوێتەوە خاو ببێتەوە. بەڵام ئەم شتە هیچ گرفتێک دروست ناکات مەگەر ئەوەی کە موەکان تەنک بن و پێستی سەریان  لە چەند لاوە بڕیبێت.

ئەو کارانەی نابێ دوای نەشتەرگەری بیانکەن

بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک خۆتان لە ئەنجامدانی کاری قورس بە دوور بگرن. لانیکەم بۆ ماوەی دوو حەفتە خۆتان لە نووشتانەوە یان سەرجێیکردن بە دوور بگرن. بۆ ئەنجام دانی هەموو کارەکانتان هەوڵ بدەن بە ئارامی بجووڵێن. تا کاتێک بە تەواوی هەستتان بە ئەمنیەت نەکردووە و لە ئاسوودەیی قایشەکە دڵنیا نەبوونەتەوە، هەوڵ بدەن سەیارە لێ مەخوڕن. 

Free Download WordPress Themes
Download WordPress Themes
Download WordPress Themes Free
Download Premium WordPress Themes Free
udemy course download free
download xiomi firmware
Download Premium WordPress Themes Free
udemy free download